شانەیەکی داعش لە بەغدا دەستگیرکران

سەرچاوەیەک لە شانەی ئەمنی عێراقەوە بڵاویکردووەتەوە؛ شانەیەکی داعش لەناوچەی عەلاوی بەغدا دەستیگیرکراون کە لە حەوت کەس پێکهاتوون و سەرجەمیان هاووڵاتی سوورین، ئەم شانەیە سەرقاڵی سیخوڕیکردن بۆ داعش بوون لە عێراق.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون کاری سیخوڕی و تۆمارکردنی وێنە و ڤیدیۆی هێزە ئەمنیەکانی عێراق و بارەگاکانی حەشدی شەعبیان کردووە، دواتر وەک زانیاری ناردوویانە بۆ رێکخراوی داعش، دواتر بە هەوڵێکی هەواڵگریی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بەغدا دەستگیرکراون.

ئاماژەی بەوە ش دا، ئەو کەسانە لە کاتێکدا دەستگیرکراون کە بە وردی لەلایەن هەواڵگری و هێزە ئەمنییەکان چاودێری کراون، دوتار هەڵیان کووتاوەتە سەر شوێنەکە و دەستیگیریان کردوون.

ڕۆژی یەکشەممە 12ـی کانوونی دووەمی 2025، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئەورووپا هۆشداری لە هاتنەوەی داعش دا و گوتی: داعش لەسنووری سووریا وعێراق بوونی هەیە و ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر دەبن، هەروەها چەکەکانیشیان پێشکەوتووتر بووە.

وەزیری دەرەوەی عێراق، نیگەرانی خۆی نیشاندا لەوەی بەردەوام ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش و هێزەکان لەو ناوچانە هەن کە زیندانی گەورەی داعشی تێدایە، گوتیشی: ئەگەر ئەو ڕووبەڕووبوونەوانە بەردەوام بێت، ئەگەری ئەوە هەیە 10 هەزار داعشی نێو ئەو زیندانانە ئازاد بن، سەرباری کەمپی هۆلیش کە مەترسی زۆر گەورەن.

فوئاد حوسێن باسی لەوەش کرد، ئەگەر داعش کۆنتڕۆڵی ئەو ناوچانە بکات چی ڕوودەدات؟، بە دڵنیاییەوە چەکدارەکان دێنە نێو عێراق و وڵاتانی دیکەش.

ھەواڵی زیاتر