قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکاتەوە

دوای پشووەکانی سەری ساڵ، قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەستپێدەکات.

سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری لیژنەی وردبینی دابەشکردنی زەوی ڕایگەیاند: وردبینیکردن بۆ فۆرمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەر و هێزە ئەمنییەکاندا بەردەوامە، دوای پشووەکانی سەری ساڵ، قۆناغی دووەمی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات.

دیارترین ئەو وەزارەتانەی کە وردبینی لە فۆرمەکانیاندا کراوە ئەمانەن: 

– وەزارەتی پەروەردە 94 هەزار فۆرم وردبینی بۆ کراوە.
-وەزارەتی ناوخۆ 65 هەزار فۆرم وردبینی بۆ کراوە.
– وەزارەتی خوێندنی باڵا 18 هەزار فۆرم وردبینی بۆ کراوە.
– وەزارەتی پێشمەرگە 13 هەزار فۆرم وردبینی بۆ کراوە.


دوای وردبینیکردن نووسراوێک لە وەزارەتی شارەوانییەوە ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت، تاوەکو ڕەزامەندی لەسەر دابەشکردنی زەوی بدرێت بەپێی سنووری جوگرافی فەرمانبەر و هێزە ئەمنییەکان. 

بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستیپێکرد، هاوکات نزیکەی 300 هەزار فەرمانبەر و خانەنیش سوودمەند دەبن و زەویان پێ دەدرێت.

وەزارەتی شارەوانی وردبینی بۆ زیاتر لە 190 هەزار فۆرمی تەواوی وەزارەتەکان کردووە، هاوکات نزیکەی 90 هەزار فۆرمی دیکە ماوە وردبینی تێدا بکرێت کە دیارترینیان وەزارەتەکانی، کشتوکاڵ، ئەوقاف، تەندروستی، خانەنشینی گشتییە.

ھەواڵی زیاتر