حکومەت لە لیخۆشبوونی لە باجی چەند پرۆژەیەک پاشگەز دەبێتەوە

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، لێخۆشبوونی باج بۆ چەند پرۆژەیەک هەڵبوەشێنێتەوە و پابەندیان بکاتەوە بە باجدان بە حکومەت.
ئەمڕۆ دووشەممە 24ی ئاب، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی سێ نووسراوی فەرمییەوە، بڕیاریدا لێخۆشبوون لە باجی چەند جۆرە پڕۆژەیەک هەڵبوەشێنێتەوە و پابەندیان بکات بە باجدان بە حکومەت.
لە سێ نووسراوی وەزارەتی دارایی وئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بە واژۆی وەزیر هاتووە” بڕیاردرا بە هەڵوەشاندنەوەی لێخۆشبوون لە باج بۆ پرۆژەکانی گەشتوگوزار، لێخۆشبوون لە باجی زەوی پرۆژەکانی وەبەرهێنان هەڵدەوەشێندرێتەوە، بۆیە پێویستە وەبەرهێنەران پابەند بکرێن بەدانی باجی زەوی پرۆژەکانیان و گرێبەستی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای ماس هەڵدەوەشێندرێتەەوە کە تایبەتە بەلێخۆشبوون لە باج تاوەکو ٥/٢/٢٠٣٦، بۆیە پێویستە کۆمپانیای ماس پابەند بکرێت بە دانی باجەکەی لە رێککەوتی دەرچوونی فەرمانی ژمارە (١٣) لە ٧/٨/٢٠١٩.

ھەواڵی زیاتر