به‌رپرسی لقی 20ی پارتی ئاشكرای كرد، دوای سه‌ری ساڵ هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كانی پارتی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چن.
ساڵح حه‌یده‌ر به‌رپرسی لقی 20ی پارتی له شێخان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی گوتووه، پارتی ئاماده‌كاریی ته‌واوی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كانی حزبی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كردووه، كه لقه‌كانی سنووری نه‌ینه‌وا و كه‌ركووك و به‌غدا ده‌گرێته‌وه.
به‌رپرسی لقی 20ی شێخان زیاتر گوتی، بڕیار بوو له‌م ڕۆژانه‌دا هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كان له‌و سنوورانه به‌ڕێوه بچن، به‌ڵام به‌هۆی هاتنی پشووه‌كانی سه‌ری ساڵەوە دواخراون بۆ دوای پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ، بۆیه له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كان له‌و سنوورانه‌ی دیاری كراون، به‌ڕێوه ده‌چن.
حه‌یده‌ر روونیشی كرده‌وه: “قۆناغی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كان، لقه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گرێته‌وه، كه هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كانی حزب به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه چوونه و له هه‌موو ئه‌و لق و ئۆرگانانه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌كان نه‌كراوه، هه‌ڵبژاردنیان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت”