بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ 10 كەس بوونە قوربانی

لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ لە سنووری شارەدێی چەمچەماڵ كەسێك گیانی لەدەست دا و 9 كەسی دیكە بریندار بوون.

هاتوچۆی چەمچەماڵ رایگەیاند: ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە رووداوێكی پێكدادان لەنێو چوار ئۆتۆمبێل رووی دا.

رووداوەكە لەسەر رێگای نێوان شارەدێی تەكییە – ئاخجەلەر كەوتەوە و لە ئەنجامیشدا كەسێك گیانی لەدەست دا و 9 كەسی دیكە بریندار بوون.

ضهاتوچۆی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەش دا كە بەهۆی سەختی برینەكانیان، دوو لە بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی كران.

ھەواڵی زیاتر