پەیامێک لە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لەبارەی ڕەوشی سووریا

لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی دۆخی سووریا و ڕوخانی دەسەڵاتی ئەسەد ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە.

ئەمەش دەقی ڕاگەیەنراوەکەیە:

سەبارەت بە گۆڕانکاری و ڕووداوی ئەمڕۆی وڵاتی سووریا، ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕێز لە بژاردە و ئیرادەی گەلانی سوریا دەگرین.

هیوادارین قۆناغی داهاتوو، قۆناغی خۆشی و ئارامی و کۆتاییهاتنی ئاڵۆزییەکان و سەرەتایەکی نوێ بێت لە پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردنی گشت پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە، هەروەها ژینگەیەکی لەبار و دەرفەتی گونجاوی سەردەمیانە بڕەخسێت بۆ ژیانێکی شایستە بە گەلانی سوریا لە هەموو ڕوویەکەوە.

لەلایەکی دیکەوە، هیوادارین ئەم گۆڕانکارییە کاریگەریی ئەرێنی لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی سووریا و ڕەنگدانەوەی باشی هەبێ لە چارەسەری کێشە و گرفت و پەرەسەندنەکانی ئەم چەند ساڵەی دوایی لە سەرتاسەری ناوچەکە و زمانی دیالۆگ ببێتە بنەمای سەرەکی بۆ چارەسەری گشت کێشەکان و ڕێز لە ئیرادە و خواستی گەلان بگیرێ.

مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان

ھەواڵی زیاتر