بەهۆی تێکچوونی تەندروستییەوە، کیم جۆن ئوون، سەرۆکی کۆریای باکوور بەپەلە گەیەنرایە نەخۆشخانە.
لە ساڵی 2019ەوە، ئەوە دووەمجارە سەرۆکە گەنجە دیکتاتۆرەکەی کۆریای باکوور بەهۆی نەخۆشییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.
پێشترڕۆژنامەی “دەیلی ئێن کەی” کە بارەگاکەی لە سیئۆل-ی پایتەختی کۆریای باشوورە نوسیبوی: “کیم جۆن ئۆن لەتەمەنی ٣٦ ساڵیدا، ڕۆژی ١٢ی ئەپرل گەیەندراوەتەوە نەخۆشخانە بۆ ئەوەی نەشتەرگەری دڵ و خۆێنبەرەکانی بۆ بکەن”.
تەندروستی کیم لە مانگی ئۆگەست -ی پارەوە تێکچووە بەھۆی کێشانی جگەرەی لە ڕادەبەدەر و قەڵەوییەوە، ڕۆژنامەی ھێڵ لە ڕاپۆرتێکدا لە ژمارەی ئەمڕۆ ٢٢ ی نیسان باسی لەوەکردبوو کە، کیم ئێستا لە ڤێلایەک لەژێر چاودێری ورد و چارەسەردایە لە شاخی میوھیانگ لە باکوو ری پیونگ یانگ-ی پایتەخت.