یەکەم رۆژی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا

رۆژی سێشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2024، دڵشاد شەهاب لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی: “ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی هەرێمیی دەرکرد بۆ ئەوەی رۆژی دووشەممە، 2-12-2024 کاژێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان بەڕێوەبچێت.”

گوتیشی، کۆمیسیۆن سەرۆکایەتیی لە لیستی ناوی سەرکەوتووانی پەرلەمانی کوردستان ئاگادار کردووەتەوە.

دڵشاد شەهاب ئاماژەی بەوە کرد، نەبوونی دانیشتنی پەرلەمان بۆشایی دروستکردووە و بە هیوان “لە ماوەی ئەم هەفتەیە و هەفتەی داهاتوو دا ئەم بۆشاییە پڕبکرێتەوە.”

ھەواڵی زیاتر