مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ شەممە 11/9، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فوتۆشی ماتسومۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی ژاپۆنی کرد بۆ کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە. هەروەها بە پێزانینەوە ئاماژەی بە هاریکاری و پرۆژەکانی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی لە هەرێمی کوردستان کرد.
باڵیۆزی ژاپۆن خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.
سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.