ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، بە دوو نووسراوی جیا، رەزامەندیی داوە لهسهر گواستنەوەی راژەی فەرمانبەران بۆ سەر میلاكی دوو زانكۆی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا.
بەپێی نووسراوەكە، تیایدا هاتووە: “زانكۆی گەرمیان پێویستی بە 19 فەرمانبەرە لە چەند پسپۆڕییەك و هەر وەزارەتێك فەرمانبەرانی داوای گواستنەوەی راژە بۆ زانكۆكە دەكەن، جگە لە فەرمانبەرانی سەربازی، ئەوا لیستی ناوەكان لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆمان رەوانە دەكرێت، بۆ بڕیاردان لەسەری.”
بەپێی نووسراوێكی دیكەی ئەنجوومەنی وەزیران، رەزامەندیی دراوە بۆ گواستنەوەی 18 فەرمانبەری خاوەن پسپۆڕی بۆ پەیمانگای تەكنیكیی كۆیە، بەشە زانستییەكانی تەقتەق.
كاتێك فەرمانبەر لە وەزارەتێكی دیكە دەگواسترێتەوە بۆ سەر میلاكی وەزارەتی خوێندنی باڵا، مووچەكەی زیاد دەبێت، ئەویش بەهۆی هەبوونی دەرماڵەی تایبەت لەو وەزارەتە.
لەلایەكی دیكەوە، ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندیی داوە بۆ گواستنەوەی 21 فەرمانبەری كارگێڕی و ژمێریاری و یاسایی و پەیوەندییەكان و راگەیاندن بۆ ئەنجوومەنی گشتیی راژە و داواكارییەكانیش بۆ ئەنجوومەنی گشتیی راژە دەنێردرێن و پاشان بە لیستێك بۆ ئەنجوومەنی وەزیران دەنێردرێن، بۆ بڕیاردان لەسەری.