ئێران سەرچاوەکانی سیروان و دووکانی گرتەوە

بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێران هەردوو سەرچاوەی ڕووبارەکانی سیروان و دووکانی گرتووەتەوە و ئاوی هەردوو بەنداوەکەش بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

ئەکرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی وت” چەند ڕۆژێکە کۆماری ئیسلامی ئێران هەردوو سەرچاوەی ئاوی سیروان و دووکانی گرتووەتەوە، ئاوی دووکان 100٪ گیراوەتەوە و ئاوی دەربەندیخانیش بەشێکی زۆر کەمی بەردراوەتەوە، ئەمەش کێشە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان دروستدەکات و جووتیاران دروستدەکات..

ئەکرەم ئەحمەد دەڵێ ” کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقیش لەو گرفتە ئاگادارکراونەتەوە. بە قسەی ئەکرەم ئەحمەد، بەنداوی دووکان نزیکەی 4 ملیار مەتر سێجا و بەنداوی دەربەندیخانیش 1.5 ملیار مەتر سێجا ئاویان تێدایە، بەڵام ئەگەر ئێران بەردەوامبێت لە گرتنەوەی سەرچاوەکان، کێشەی کەمی ئاوی سەرزەوی و خواردنەوە دروستدەبێ

ھەواڵی زیاتر