سوودانی لە بارەی فراوانبوونی شەڕەكانی ناوچەكە پەیامێك دەداتە ئەمریکا
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق :
ئەمڕۆ لەژێر ڕۆشنایی ئەو دەرئەنجامە مەترسیدارانەی كە ناوچەكەی گرتووەتەوە، پەیامی خۆمان دەنێرین بۆ هەموو دۆستان، بەتایبەتی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا، كە دژی هەر مەترسییەك بووەستنەوە، كە ناوچەكە و جیهان بەرەو شەڕە بەردەوامەكان ببات و ئابووری جیهانی بهەژێنێت و گەشەسەندنە گەورەكان تێكبدات.
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرچاوەی دابینكردنی وزەی جیهانە، پێویستە ڕێگری لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوچەكە بكەین، هەروەها هەڵوێستی گرنگی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا، بەرز دەنرخێنن، كە داوای ڕاگرتنی دابینكردنی چەكی بۆ گەلانی داگیركەر كرد.
ئێمە زۆر كارمان كرد بۆ ئەوەی عێراق لە كاریگەرییەكانی ئەم هەڵكشانە دوور بێت، قۆناغی ئێستاش وا دەخوازێت هەوڵەكانمان دوو هێندەتر بكەین، پاراستنی سەرووی لە ئەولەویەتەكانە، هەروەها دەوەستینەوە بۆ وەستاندنی بەئامانجكردنی خەڵكی مەدەنی و ڕزگاركردنی ناوچەكە لە شەڕ.