یەکێتی هەڕەشە لە تاقانەیەکی ئەنفال دەکات

تەیمووری ئەنفال دەڵێت، هەتا سەدساڵی تر قوربانی بدەن هێندەی من قوربانی نادەن کە ۱۱٥ کەسم لەچەند سانیەکدا لەژێر سیاسەتی یەکێتیدا گولەباران کران و خەڵتانی خوێن کران خۆشم بەبرینداری ڕزگارم بوو ،
هەتا سەدساڵی تر مێژوو تۆماربکەن هێندەی من مێژوو تۆمار ناکەن کە بەندە سومبڵی ئەنفال و ڕەمزی گەلێکی ٦۰ ملیۆنیم
هەتا سەدساڵی تر لە یەکێتی نزیک بن هێندەی من نزیک نابن کە مام جەلال و هێرۆخان تەبەنیان کردوم بەکوڕی خۆیان
ئەمە وەفاکەیان بێت بۆمن ئەبێ بۆئێوە چەند بەوەفابن

دەشڵێت، سەیارەیەکی کۆنی گولە نەبڕی بێ ڕەقەم بێ ئەوەلیات ئە وپەڕی بای دەفتەر و نیوێک ئەبێت کە نیوەی موچەی ئەنفالانەکەم لەگەڵی بەش کردوە هەر ڕۆژەو شوێنێکی ئەشکێت لێم وەر بگرنەوە بۆ ئەوەی بەئاسانی دەستیان پێم بگات .

باسی لەوەشکردووە، ئێوە غەدرتان لەئێمە کردوە نەک ئێمە بەندە هەمیشە بەوەفا بوم بۆتان و شەڕیشم لەسەر کردون
بەڵام بەداخەوە ئەو ۳٤ ساڵەی خزمەتی یەکێتیم کرد خزمەتی لەشفرۆشێکم بکردایە زۆر لە ئێوە بەوەفاتر ئەبوو کە ئێستە ڕۆژانە ئەبینین چەند جێگای بایەخی ئێوەن

ئاشکرای دەکات، ئەمە هەموو دەسەڵاتەکەتان بو؟
جا خۆ ئێستە داوابکەم لە کاک مەسرور بارزانی یان کاک نێچیرڤان یان کاک لاهور یان کاک شاسوار یان مامۆستا علی باپیر یان هەر دەوڵەمەندێکی ئەم سلێمانیە لە جیاتی سەیارەیەک دودانەم بۆ دەنێرن

تاکە هۆکاریش بۆ ئەم شڵەژانی دەرونیە ئەو وێنەیە کە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی بڵاوم کردۆتەوە کاکە ئێوە هێندە لە لاهور تۆقیون کەواتە بۆ دژایەتیتان کرد ؟
تەیمور جەلال تاڵەبانی
فیدای خاکی کوردستان

ھەواڵی زیاتر