وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران لە بەیرووتە
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته لوبنان؛ ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی به‌رپرسێكی باڵای ئێران بۆ ئه‌و وڵاته له دوای كوژرانی ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵلا.
هه‌ینی، 4ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، عه‌باس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌ت ڕه‌فیق حه‌ریری له به‌یرووتی پایه‌ته‌ختی لوبنان.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ لوبنان، یه‌كه‌مین سه‌ردانی به‌رپرسێكی ئێرانییه بۆ ئه‌و وڵاته له دوای كوژرانی حه‌سه‌ن نه‌سروڵلا، ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵلای لوبنان له لایه‌ن ئیسرائیل و هێرش و بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر چه‌ندان ناوچه‌ی لوبنان به‌تایبه‌تی له باشووری ئه‌و وڵاته.
بڕیار وایه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، چاوی به سه‌رۆكی حكوومه‌تی لوبنان و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته بكه‌وێت.
بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و هه‌ر یه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی و حزبوڵلای لوبنانی ئاراسته‌یه‌كی توندی گرتووه و تا دێت ئاستی ئه‌و شه‌ڕه به‌رزتر ده‌بێته‌وه و په‌ره‌سه‌ندن و ئاڵۆزییه‌كان له‌سه‌ر ئاسته‌كانی سه‌ربازی، ته‌ناهی، مرۆیی و ته‌ندروستیی زیاتر ده‌بن و ئه‌گه‌ره‌كان بۆ فره‌وانبوونی ئه‌و شه‌ڕه و درێژبوونه‌وه‌ی به ناوچه‌كه‌دا كراوه‌ن.
ئێوارەی هەینی، 27ـی ئه‌یلوولی 2024، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل کۆبوونەوهیەکی حزبوڵلای لوبنانی بە سەرپەرشتیی حەسەن نەسروڵلا، ئه‌منیداری پێشووی ئه‌و حزبه بۆمباران کرد و ڕۆژی شەممە، 28ـی ئهیلوول، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی و چەندان فەرماندەی باڵای سەربازیی ئەو حزبەی لە هێرشە ئاسمانییەکانی هەینیدا، بۆ سەر باشووری بەیرووت، ڕاگەیاند و دوای نیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژیش حزبوڵڵای لوبنانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بە شێوەیەکی فەرمی کوژرانی حەسەن نەسروڵلای پشتڕاست كرده‌وه.