مەسرور بارزانی لەگەڵ پارت و لایەنەکانی ئەندامی هاوپەیمانیی مەسیحی کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چوارچێوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ لایەنە هاوپەیمانەکانی پێکهاتەی مەسیحی کۆبووەوە.

مەسرور بارزانی ڕایگەیاندووە: پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان، بەتایبەتی کلدان و ئاشووری و سریان و ئەرمەن، بەشێکی گرنگن لە گەلی کوردستان و ئێمە هەموومان بەیەکەوە خاوەنی ئەم نیشتمانەین.

مەسرور بارزانی دووپاتی کردووەتەوە “جێی شانازییە پارتی هەمیشە جێی متمانەی هەموو پێکهاتەکان و بەتایبەتی مەسیحییەکان بووە، لە سایەی پارتیدا بنەماکانی بەیەکەوەژیان لە کوردستان بەهێزتر دەبێت و مافی پێکهاتەکان پارێزراو دەبێت”.

 لایەنە مەسیحییەکان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ پشتیوانیی بێسنووری سەرۆک بارزانی و پارتی دەربڕیوە، کە هەمیشە پشتیوان و بەرگریکار و پارێزەری مافی پێکهاتەکان بوون و ڕووبەڕووی هەموو هەوڵەکانی پێشێلکردنی مافەکانی پێکهاتەکان وەستاونەتەوە.

ھەواڵی زیاتر