دوو تونێلی تری هاتووچۆ لە هەولێر تەواو دەكرێن

حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە گرنگیدان بە رێگەوبان بەردەوامە، ئێستە دوو تونێلی تر لە تەواوبوون نزیك بوونەتەوە و بەمنزیكانە بە رووی شوفێران دەكرێنەوە.

ئەمڕۆ دووشەم 23ـی ئەیلوول، رەزوان تەحسین ئەندازیاری رێگەوبان لە یەكێك لە كۆمپانیاكان، رایگەیاند، خۆشبەختانە دوو تونێلی تر لە سنووری هەولێر نزیك بوونەتەوە لە تەواوبوون.

زیاتر گوتی، ئێستە تونێلی میراوە بە ‌ڕووی هاووڵاتییاندا كراوەتەوە‌ و تەنیا كاری رووناكی ماوە، لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەوانیش تەواو دەكرێن.

باسی لەوەش كرد، ئەو تونێلە قیرتاوكردنیشی تەواو بوو، تەنیا ئەندازەی هاتوچۆ كاری تێدا ماوە لەگەڵ رووناكی.

هاوكات ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، تونێلی ماوەران، ئێستە كارەكانی لە كۆمپانیایەكی بیانی وەرگیراوەتەوە‌ و دراوەتە كۆمپانیایەكی ناوخۆیی بە مەبەستی تەواوكردنی.

پارێزگاری هەولێر راشیگەیاند، لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆمپانیا ناوخۆییەكە بۆ پڕۆژەی تۆنێلی ماوەران دەستبەكار دەبێت.

دووپاتی كردەوە كە لە ئایندەیەكی نزیكدا تونێلەكە تەواو دەكرێت، بەمەش ڕێیەكە لە تونێلی ماوەران تا دەگاتە دووسایدی هەریر تەواو دەكرێت، ئیتر بە تەواوەتی ئاستەنگەكانی هاتوچۆ لەم رێیە‌ كۆتایان دێت.

ھەواڵی زیاتر