ئێران هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی ئیسرائیل دەکات

ئەمیر سەعید ئیروانی، نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان:

“کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر بنەمای پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان ڕێکاری پێویست بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل دەگرێتەبەر بەرانبەر بەو کردەوە قێزەون و پێشێلکارییە یاسایانەی ئیسرائیل، کە بەهۆیانەوە باڵیۆزی ئێران لە بەیرووت بریندار بووە”.

ئێران بەدواداچوونی جیددی لە هێرشەکەی سەر باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لوبنان دەکات.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش بە توندی ئیدانەی کردەوەی تیرۆریستی و تاوانە ترسناکەکانی ئیسرائیل بکەن کە دژ بە سەرۆکی نێردەی دیپلۆماسی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لوبنان و هەروەها پێشێلکردنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی لوبنان و پەلاماردانی خەڵکی لوبنان کردوویەتی

ھەواڵی زیاتر