لێدوانی فەڕمی حکومەتی هەرێم لەبارەی هاتنی مووچەی مانگی هەشت و نۆ

د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم:

دوای بردنی لیستەکان بۆ بەغدا لەماوەی 14 ڕۆژ مووچەی مانگەکانی 9 و 8 دێت.

هەفتەی ئایندە سەرجەم دۆسێکانی تایبەت بە مووچە لەسەر ئەو داواکارییانەی بەغدا هەیبووە لە لیستی مووچە، ناوی دوبارە، کۆدی بایۆمەتری دەبەینە بەغدا و دەخرێتە سەر میزی گفتوگۆکان، و سەرجەم کەیسەکان یەکلایی دەکەینەوە لەگەڵ عێراق.

تا کۆتایی ئەمساڵ مووچە بەردەوام دەبێت و مۆڵەت بە هەردوو حکومەت دراوە سەرجەم گرفتەکان چارەسەر بکەن،

لە ساڵی نوێشدا ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت، و بڕیارە سەرجەم گرفتەکان تا کۆتایی ئەمساڵ چارەسەر بکرێن.

بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان ڕێککار و هەنگاوی تر ماوە چونکە دەبێت لەگەڵ بەغدا لەسەر تەمەنی خانەنشینی و شایستەی داراییان و تەواوکردنی بایۆمەتری ڕێکبکەوین، هاوکات کار بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی دەکەین.

ھەواڵی زیاتر