بانکى ڕەشید لەسەر چۆنیەتى فرۆشتنى دۆلار هەنگاوێکى نوێ دەگرێتەبەر
لەڕاگەیەنراوێکدا بانکی رەشید رایگەیاند، لەڕێگەی لقەکانیانەوە بەردەوامن لە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکاندا.
دەشڵێت، ” وادەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەرگرتنی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و پڕۆسەی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران لەڕێگەی لقەکانیانەوە لە فڕۆکەخانەکاندا بەردەوامە.
باسی لەوەش کردووە، لە ئێستادا هاوڵاتیان یەک رۆژ پێش وادەی گەشتکردنیان دەتوانن سەردانی لقەکانی بانکەکە بکەن لە فڕۆکەخانەکاندا و داواکاری بۆ وەرگرتنی دۆلار بە نرخی فەرمی پێشکەش بکەن.