دوای چەند هەفتەیەک ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی کۆدەبێتەوە و چەند پرسێکی گرنگ گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەشی زۆری گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە لەبارەی؛ یەکخستنی ڕێکارە داراییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، چاودێری دارایی و دۆخی دارایی و کاری هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچە دەبێت.
گوتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا قسە لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەماهەنگیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێم و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
وابڕیارەی دوا بڕگەی کۆبووەنەوەکە پەیوەست بێت بە پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک لەلایەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، سەبارەت بە گەنمی جووتیاران و ناردنی شایستە داراییەکانیان لەلایەن حکومەتی فیدراڵ و بەبازارکردنی بەرهەمی گەنم.