ئەمشەو لە هەرێمی کوردستان باران دەبارێت

ئەمشەو لە هەرێمی کوردستان باران دەبارێت و بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستانیش دەڵێ”ناوچە شاخاوییەکانی باکوور دەگرێتەوە”.

ئەژی چەتۆ، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی لە تورکیاوە هەڵیکردووەتە سەر باکووری رۆژئاوای هەرێمی کوردستان، پێشبینی دەکرێت ئەمشەو تاوەکو بەیانی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری زاخۆ ببارێت و تاوەکو سبەی بەردەوامبێت.

ئەژی چەتۆ وتی”ئێستا تۆز و با سنووری زاخۆی گرتووەتەوە و دوای ئەوەش نمەنمە باران دەبارێت”.

ھەواڵی زیاتر