پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن و باران ده‌بارێت

کەشناسێک پێشبینی دەکات لەهەندێک ناوچەی سنوری هەولێر باران ببارێت.

 
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: ئەمرۆ بەهۆی ئەو بایەی ئەمشەو لە حاجی ئۆمەران و قەزای چۆمان چالاک دەبێت، پێشبینی دەکرێت باران ببارێت.

ڕاشیگەیاند، هاوکات بایەکی بەهێزیش لە
پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و پشدەریش هەڵدەکات.”
 
ئاماژە بەوەش دەدات، ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر، بە تایبەت ئەوانەی لە بەشی رۆژهەڵاتن، بایەکی بەهێز تێیاندا چالاک دەبێت.

ھەواڵی زیاتر