ژمارەی کوژراوانی سوپای ئیسرائیل بەرزبووەوە

ژمارەی کوژراوانی سوپای ئیسرائیل لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە بۆ نزیکەی 700 سەرباز بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ـی 7ی 2024، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی جەنگ کە لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە ڕێگەیان پێدرا ناویان بڵاو بکرێتەوە، بۆ 689 کەس بەرزبووەتەوە، کە 329 کەسیان لە سەرەتای دەستپێکردنی مانۆڕی زەمینی لە کەرتی غەززە لە 27ی ئۆکتۆبەرەوە کوژراون.

سەبارەت بە ژمارەی برینداران، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ژمارەی بریندارەکانی لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە گەیشتووەتە چوار هەزار و 322 بریندار کە 625 یان برینەکانیان سەختە.

ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات  240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

ھەواڵی زیاتر