ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە جیهان کێشەی تەکنیکییان تێکەوت. کێشەکە لە پەیوەندیکردندا دروستبووە.
به‌هۆی هێرشی ئه‌لیكترۆنییه‌وه له چه‌ندان فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا گه‌شته‌كان ڕاگیراون، هاوكات كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ڕایده‌گه‌یه‌نێت له چاره‌كردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ی له پرۆگرامی مایكرۆسۆفت365 ڕووی داوه، به‌رده‌وامن.
ئەمرۆ هه‌ینی، زۆربه‌ی پرۆسه و چالاكییه‌كان له فرۆكه‌خانه و ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن و بانكی چه‌ندان وڵات له ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان، كه‌وتنه ژێر كاریگه‌رییه‌كانی هێرشی ئه‌لیكترۆنی و له‌كار كه‌وتوون.
له لای خۆیه‌وه كۆمپانیا مایكرۆسۆفت ڕایگه‌یاندووه، به‌رده‌وام له چاره‌كردنی ئه‌و كاریگه‌رییانه كه كێشه‌كه له سیسته‌می مایكرۆسۆفت365 دایه.
كه‌ناڵی “سكای نیوز”ـی به‌ریتانی كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ریی هێرشه‌كان و له كار كه‌وتووه. ههروههت مامه‌ڵكردن به نه‌وت و غاز له له‌نده‌ن و سه‌نگاپووره به‌هۆی په‌ككه‌وتنی ئه‌نته‌رنێته‌وه وه‌ستاون.