یەکێتی ئامادە نیە ئەو گەنجە بەکەفالەت ئازاد بکات کە لەسەر کۆمێنت نووسین دەستگیر کراوە

سەنتەری میترۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا داوای ئازادکردنی ئەو گەنجە دەکات کەلەسەر کۆمێنت نوسین لە هەڵەبجە دەستگیر کراوە، لەمابرەیەوەش رۆژنامەنوس نەبەز رەشاد دەلێت: “یەکێتی کە بەردەوام لاف و گەزافی ئازادی و دیموکراسی و مافی مرۆڤ و سۆسیال دیموکرات لێدەدات.. کەچی خەڵك لەسەر کۆمێنت نووسین دەسگیر دەکات!”

ڕاگەیەنراوەکەی سەنتەری میترۆ

سەنتەری میترۆ داوای ئازادکردنی دەکات
هەڵەبجە ـMIC

لەسەر نوسینی کۆمێنتێکی رەخنەیی لە قائیمقامی شارەکە، گەنجێک بەناوی بڕیار کەمال زیندانی دەکرێت و دادوەریش رەتیی دەکاتەوە بە کەفالەت گەنجەکە ئازاد بکات.

ئەمڕۆ شەممە، سەنتەری میترۆ لەسەر رووداوەکە رایگەیاند کە “نیگەرانی و بێزاری خۆی لە زیندانیکردنی گەنجێک لە شاری هەڵەبجەی شەهید دەردەبڕێت بەهۆی نووسینی کۆمێنتێک لە پەیجێکی فەیسبوک. “

میترۆ دەڵێت”بەپێی زانیارییەکانی «میترۆ» گەنجەکە کە ناوی «بڕیار کەمال محەمەد» (لەدایکبووی ١٩٩٩) لە ڕۆژی چوار شەممەوە لە سەر سکاڵای قایمقامییەتی قەزای هەڵەبجە لە گیراوە و داوای ئازادکردنیشی بە کەفیل لە دادگا لە لایەن کەسوکارییەوە ڕەتکراوەتەوە.”

سەنتەری میترۆ پێیوایە ئەم جۆرە لە توندکردنی سزا لەسەر دەربڕین و گرتن لە رۆژانی کۆتایی دەوام ئاماژەنمایەکی خراپ و مەترسییە لەسەر ئازادی و داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئەو گەنجەو داخستنی دۆسیەکەی دەکات چونکە زیندانیکردن لەسەر کۆمێنت مایەی نیگەرانی و پێشینەیەکی خراپە.

ھەواڵی زیاتر