بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسێک، پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزن.
ئەمرۆ یەکشەممە، سیروان سالح، شارەزا لەبواری کەشناسی ڕایگەیاند: بەهۆی کاریگەری تۆپەڵەهەوایەکی هاتوو لە دەریای ناوەڕاستەوە پێشبینیی دەکەین لە ڕۆژی دووشەممەوە پلەکانی گەرمی ( 3° تا 5° ) پلە لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و گەرمیان داببەزن.
ئاماژەی بەوەشداوە، تا کۆتایی هەفتە لە ڕۆژدا بەرزترین پلەکانی گەرمی بەم شێوەیه جێگیردەبن :
پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ( 42° – تا 43° پلە )
پارێزگای هەولێر ( 43° تا 44° ) پلە.
پارێزگای دهۆک ( 41° تا 43° ) پلە.
ناوچە شاخاوییه بەرزەکان ( 31° تا 38° ) پلە.
ناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک لە نێوان ( 44° تا 45° ) پلە جێگیر دەبێت.