ئه‌مریكا گرووپێكی چه‌كداریی عێراق ده‌خاته لیستی تیرۆره‌وه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گرووپێكی میلیشا چه‌كداره‌كانی عێراقی خستە ناو لیستی تیرۆره‌وه.
ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه 18ی 6ی 2024، وه‌زارتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، بڵاوی كرده‌وه، كه بزووتنه‌وه‌ی (ئه‌نساروڵای ئهوفیای عێراقی) و ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌كه خرانه نێو لیستی تیرۆریستانی جیهانه‌وه و ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به‌شێكه له به‌ره‌ی مقاومه‌ی ئیسلامی له عێراق كه هاوپه‌یمانیی ئێرانه.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، واشنتۆن پابه‌نده به كاره‌كانی بۆ نه‌هێشتنی تواناكانی گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران كه هێرشی تیرۆریستی ده‌كه‌ن، بۆیه به به‌كارهێنانی هه‌موو ئامرازێكی به‌رده‌ست كار ده‌كه‌ن بۆ رێگریكردن و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی پشتیوانییه‌كانی ئێران له تیرۆر.
ئه‌مریكا بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نساروڵای ئهوفیای عێراق و حه‌یده‌ر غه‌ڕاوی، ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌كه‌ی خسته نێو لیستی تیرۆری خۆیه‌وه.