لە کابینەی نۆیەمدا وەبەرهێنانی کشتوکاڵی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات

لە کابینەی نۆیەمدا وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە سەدا 1.5 بۆ سەدا 10 زیاد بووە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی دەستکەوتەکانی کابینەی نۆیەم لە کەرتی کشتوکاڵدا ڕایگەیاند، بەروبوومی هەنار، سێو و هەنگوین خرانە بازاڕی وڵاتانی کەنداو.

ئاماژەی بەوەدا، لەم کابینەیەدا مۆڵەت درا بە کۆمپانیای پاکێجکردن و بەرهەمهێنانی هێلکە و ماست و شیر و زەیتی زەیتون و چەندانی دیکە.

وتیشی : وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە 1.5% بۆ 10% زیاد بووە  و کاری زیاتریش دەکەین”.

ھەواڵی زیاتر