قەدەغەی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان و عێراق ڕادەگەیەندرێت
عەبدول زەهرا هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە بارەی ڕێكارەكانی بەڕێوەچوونی سەرژمێری دانیشتوانی عێراق و هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند:
سوپاسی سەرجەم لایەن و هێزە ئەمنییەكان دەكەین، كە ڕۆڵیان لە بەردەوامبوون سەرژمێری ئەزموونی دانیشتوانی عێراق و هەرێمی كوردستاندا هەبووە.
سەرژمێری گشتیی بۆ هەر خێزانێك ٥٠ خولەك دەخایەنێت، پرسیارەكانیش بە ئەلیكترۆنی دەبن.
دوای جەژن دەست دەكەین بە ڕاهێنانی ١٢٠ هەزار كارمەند، هەروەها لە ڕۆژی سەرژمێری گشتی دانیشتواندا دوو ڕۆژ پشوو دەبێت و قەدەغەی هاتوچۆ دەسەپێندرێت.
سەرژمێریی ئەزموونیی لە رۆژى 31ى ئایارەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو 13ى حوزەیران بەردەوامدەبێت، بڕیاریشە سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانى عێراق لە 20 و 21ى تشرینى دووەمى داهاتوو بەڕێوەبچێت.