حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئاماری تازهی بهشداربووانی پرۆژهی ههژماری من رادهگهیهنێت.
به گوێرهی زانیارییهكانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، تاوهكو ئێستا 400 هەزار مووچەخۆر خۆیان لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمارکردووە.
ئامارەکان باس لەوەش دەکەن، ئێستا 231 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەردەستن و تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2024 ژمارەکە دەبێتە نزیکەی هەزار ئامێر.
ژمارەی بانکە بەشداربووەکانی پرۆژەی هەژماری من تاوەکو ئێستا شەش بانکە و هەریکە لە بانکەکانی، ئاڕتی، جیهان، بەغدا، بی بی ئەی سی (بانكێكی لوبنانییه)، بانکی ئەهلی عێراقی، بانکیی ئیسلامی عێراقی، بانكی بازرگانی عێراقی (TBI) و لە پرۆژەکە لەخۆدەگرێت.
هەژماری من؛ ژمارەیەک خزمەتگوزاریی و سوود بۆ بەشداربووانی دەستەبەر دەکات، گرنگترینیان؛ خزمەتگوزاری دارایی، پاداشتی هاوبەشی، توانای ڕاکێشانی پارە لە سەرجەم ئامێرەکان و کارپێکردن لە سەرانسەری جیهان و ئاسایشێکی باشتری دارایی فەراهەم دەکات.
پرۆژەی هەژماری من و بانکە بەشداربووەکان لەلایەن بانکیی ناوەندیی عێراقەوە دانپێدانراون، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش جەختدەکاتەوە، (هەژماری من) گشت مەرج وپێداویستییەکانی بانکی ناوەندیی عێراقی جێبەجێ کردووە.