بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: شانازی به هاوبه‌شێتی مێژوویی و دێرین له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
عەزرا زییا بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نووسیوویه‌تی: “جێی شانازییه كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كۆبووینه‌وه، سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤ و رێككه‌وتنی شنگال و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و گرنگی هه‌ڵبژاردن و دانوستانمان كرد”.
زییا هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: “ئه‌مه‌ریكا شانازی به هاوبه‌شێتی مێژوویی و دێرین له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، كه هه‌میشه پێكه‌وه له چوارچێوه‌یی قوربانیدان له به‌رامبه‌ر به دكتاتۆرییه‌ت و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش هاوبه‌شێتیمان هه‌بووه”.
دوێنێ پێنجشەممە، 09-05-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەزرا زییا، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ئامادەی بوو، برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و پێکهاتەکان و پەرەپێدانی فەرهەنگی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازاديی ئایینی و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال تاوتوێ کرا.