بڕە پارەیەكی دیكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی رەوانەی هەرێم کرا
کەمێک پێش ئیستا، بەغدا زیاتر لە 430 ملیار دیناری بۆ مووچە خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا، ڕایگەیاند: “بڕی ٤٣٠ ملیار دینار تەمویلی مووچەی مانگی ئازار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.”
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی:
کەمێک لەمەوبەر بڕی ٤٣٠ ملیار و ١٠٩ ملیۆن دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق وەک بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری. ٢٠٢٤/٤/٧