ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازیی له سوریا بۆردومان کران
ئیسرائیل ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازیی سوریای بۆردومانکردووە و به‌هۆیه‌وه لانیکەم 36 كه‌س كوژراون.
وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا بڵاوی کردەوە کە درەنگانی شەوی رابردوو ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌و وڵاته لە رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب و به‌هۆیه‌وه لانیکەم 36 كه‌س كوژراون.
هەروەها روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند کە هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل، بنكه مووشه‌كییه‌كانی گرووپێكی چه‌كداری نزیك له حزبوڵای لوبنانی كردووه‌ته ئامانج، كه ده‌كه‌وێته نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب، به‌هۆیه‌وه‌ش 36 كه‌س كوژران.
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ئیسرائیل سەدان هێرشی ئاسمانی لە سوریا ئەنجامداوە و بە زۆرترین ئامانجەکانیشیان بۆردومانكردنی بنکە و بارەگای سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپە میلیشیاکانی نزیك له‌و وڵاته بووە.