سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان بەدواداچوون بۆ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی هەولێر دەکات و گوتی: دڵم لاتانە و هەموو هاوکارییەکتان دەکەین.
ئەمشەو سێشەممە 2/27 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بۆ بەدواداچوونی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی لەنگەی هەولێر، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و دەزگا پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد بۆ هۆکارەکانی ڕوودانی ئاگرەکە بکەن.
سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و پۆلیس و ئاسایش و هاتووچۆ و تەندروستی و شارەوانی کرد بۆ زوو گەیشتن بە شوێنی ڕووداوەکە و هەوڵەکانیان لە پێناو کۆنترۆڵکردنە ئاگرەکە و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووان.
ئامادەیی حکومەتیشی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووان و دەزگاکانی حکومەتیشی ڕاسپارد کە هەرچی پێویست بێت لەمبارەیەوە ئەنجامبدەن