تەنیا دوو کورد بەشدارییان لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دا کردووە
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا، تەنیا دوو کورد و یەک سونە بەشدارییان کرد و ئەوانی دیکە هەموویان لە فراکسیۆنە شیعەکان بوون.
دانیشتنەکە بە سەرۆکایەتیی موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانە و فراکسیۆنە کوردستانییەکان جگە لە موسەنا ئەمین و سۆران عومەر هیچ کەسێکی دیکەیان ئامادەنین و سوننەکانیش تەنیا یەک پەرلەمانتاریان بەشداریکردووە.
مەندەلاوی داوایەکی ئاراستەی لیژنەکانی یاسایی و ئاسایش و بەرگری کردووە کە واژۆی زیاتر لە 100 نوێنەری لەسەرە سەبارەت بە یاسایەکی پێشنیازکراو بۆ دوورخستنەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق. ئێستا پەرلەمان تاوتوێی ئەو بابەتە دەکات.