ناسنامەی ئەو سەرکردانەی حەشد ئاشکرا کرا کە ئەمشەو لە بەغدا کوژران

لە بەغدای پایتەختی عێراق ده‌نگی سێ تەقینەوە بیسترا.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەل لە رۆژهەڵاتی بەغدا له‌ رێگه‌ی درۆنه‌وه‌ کراوەتە ئامانج، هاوکات هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونە شوێنی رووداوەکە و خەریکی لێکۆڵینەوەن و پشتێنی ئەمنییان دروستکردووە.

لە ئەنجامی ئەو هێرشانه‌ سێ کەس کوژران، تەرمەکانیان لەناو ئۆتۆمبێلەکە دەرهێندراون و ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی سووتاوە.

هەردوو سەرکردەی دیاری کەتائیبی حزبوڵا، ئەبوباقر ساعیدی کە بەرپرسی پاڵپشتی  و هێزی ئاسمانیی بووە و ئەرکان علیاوی کە بەرپرسی زانیاری و هەواڵگریی کەتائیب بوو لە بۆردومانەکەی ئەمشەوی بەغدادا کوژراون

ھەواڵی زیاتر