ڕاگەیەنراوێک لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، ناوچەی قائیم و ناوچە سنوورییەکانی عێراق رووبەڕووی گورزی ئاسمانی دەبنەوە لەلایەن فڕۆکەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئەم بۆردوومانانە لە کاتێکدایە، عێراق هەوڵەکانی چڕ کردۆتەوە لەپێناو زامنکردنی ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە.”

یەحیا ڕەسوڵ دەڵێت “ئەم بۆردوومانانە، پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و شکست پێهێنانی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق و هەڕەشەیەکە دژی عێراق و ناوچەکە بۆ پەلکێشکردنیان بۆ چارەنووسێکی خراپ. هەروەها دەرەنجامەکەشی خراپ بە سەر ئارامی و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە دەبێت”.

ھەواڵی زیاتر