ئەمرۆ پێنجشەممە، 1/2/2024 وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی خشتەکە، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٢/٢ دەست به دابەشکردنی مووچەی مانگی کانونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و بە وەزارەتی تەندروستی دەست پێ دەکات و ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٢/٨ بە خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت.
