کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، بەرهەمهێنان لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەستیپێکردەوە.
ئەمڕۆ هەینی (26ـی کانوونی دووەمی 2024) کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، بەرهەمهێنانی غاز لەو کێڵگەیە دەستیپێکردەوە، دوای ئەوەی دوێنێ شەو لە رێگەی درۆنەوە هێرشکرابووە سەر کێڵگەی غازیی کۆرمۆر و بەمهۆیەوە بەرهەمهێنانی غاز وەستابوو.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 26ـی كانوونی دووه‌می 2023) كۆمپانیای دانه‌غاز له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو 25ـی كانوونی دووه‌م، كۆگایه‌كی هه‌ڵگرتنی شله‌مه‌نی له كێڵگه‌ی كۆرمۆر له هه‌رێمی كوردستان به درۆن هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.
كۆمپانیای دانه‌غاز هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه‌كه به‌شێوه‌ی كاتی راگیراوه. روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئاگر له كۆگاكه به‌ربووبوو دواتر تیمه‌كانیان كوژاندوویانه‌ته‌وه. جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئه‌و هێرشه درۆنییه‌وه زیانی به‌ر نه‌كه‌وتووه.
ئه‌و كۆمپانیایه باسی له‌وه‌ش كردووه، كارمه‌ندانیان هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به زوویی ده‌ست به پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان بكه‌نه‌وه.
کێڵگەی غازیی کۆرمۆر، کە لە ساڵی 2007ـەوە دامەزراوە، دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵەوە، کۆمپانیای دانەغاز وەبەرهێنانی تێدا دەکات.