ئاسایش: تۆمەتبارانی کوشتنی پۆلیسەکەی سلێمانی دەستگیرکران

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان- سلێمانی، دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی رووداوی کوشتنی پۆلیسەکەی شەقامی پیرەمێردی لە سلێمانی راگەیاند.

شەوی رابردوو لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی “تۆمەتبارێک” لە شاری سلێمانی، شەڕەتەقە لەنێوان داواکراوەکە و هێزێکی پۆلیس روویدا و بەهۆیەوە پۆلیسێک گیانی لەدەستدا و پۆلیسێک و هاووڵاتییەکی دیکە برینداربوون. ئەمڕۆ دووشەممە ئاسایش دەڵێت، تۆمەتبارەکانی رووداوەکەی دەستگیرکردووە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایشدا هاتووە، “لە هەوڵێکی هاوبەشی هێزەکانی ئاسایش، ئۆپەراسیۆن، کۆماندۆ و پۆلیسدا هەردوو تۆمەتباری تەقەکەر دەستگیر کران.”

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، رووداوەکە شەوی رابردوو کاژێر 10:00 روویداوە و دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران.

ھەواڵی زیاتر