راگەیێندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆرانەوە

لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی خەلیفان سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران، بەهۆی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کەسێک دەستگیرکرا.

لەڕێکەوتی ٢٥ی ١٢ی ٢٠٢٣، دوای تۆمارکردنی چەندین سکاڵا لەلایەن هاووڵاتیانەوە لەسەر کەسێک کە پەیجێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەناوی (Hama Barzani) دروستکردبوو، کە هەڕەشەی لە چەندین ئافرەت کردبوو و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکانیانی لێکردبوون بەرامبەر بە پێدانی پارە، دوای هەوڵ و بەدواداچوونێکی زۆر لە ڕێکەوتی ١٣ی ١ی ٢٠٢٤، لەسەر فەرمانی بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی خەلیفان و بەپێی ماددەی ٢ی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی، توانرا هاووڵاتی ( م.ڕ.ح ) دانیشتووی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەولێر دەستگیربکرێت، تۆمەتباری داواکراو دانی بە تەواوی ئەو هەڕەشانەدا نا کە لە هاووڵاتیانی کردبوو، کە خاوەنی چەندین ئەکاونتی جیاجیا بووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە بۆ ئەم بابەتە بەکاری هێناون، پەڕاوی لێکۆلینەوە بۆ کراوەتەوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەری گیراوەتەبەر.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران
١٤ی ١ی ٢٠٢٤

ھەواڵی زیاتر