“كامێرای خاڵ بۆ خاڵ تا ساڵی 2030، رووداو و قوربانییه‌كانی هاتووچۆ به رێژه‌ی 50% كه‌مده‌كاته‌وه.”
ئەمڕۆ شەممە، 13ـی کانوونی دووەمی 2024، عەقید هێمن حەمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، گوتی: “کامێرای خاڵ بۆ خاڵ توانیوویەتی دوو کاری سەرەکی بکات، یەکەمیان شەقامەکان رێکبخات، ئەوی دیکەشیان، رووداوی هاتووچۆ کەمبکاتەوە، هەروەها مەبەست له دانانی ئەو کامێرایە، پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییانه”.
راشیگەیاند: “دوای نۆژه‌نكردنه‌وه و دروستكردنی چه‌ندین رێگاوبانی تازه، دەبینرا هاووڵاتییان به دروستی به‌كاری ناهێنن و رێژه‌ی مردن و برینداربوون به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆ به‌رز ببووەوە، بۆیه بیر له‌وه كرایه‌وه كامێرای خاڵ بۆ خاڵ دابندرێت”.
عەقید هێمن حەمەد، ئاشكراشیكرد: “له‌و شوێنانه‌ی كه كامێرای خاڵ بۆ خاڵ دانراوه، یه‌ك رووداوی هاتووچۆ تۆمارنه‌كراوه و شوفێران له ئێستادا پابه‌ندن به خێرایی دیاریكراوی كامێرای خاڵ بۆ خاڵ”.
پێشتریش هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاندبوو، كامێرای خاڵ بۆ خاڵ تا ساڵی 2030، رووداو و قوربانییه‌كانی هاتووچۆ به رێژه‌ی 50% كه‌مده‌كاته‌وه.