پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی جێگرەوەی حەلبووسی کۆدەبێتەوە
بەگوێرەی بەرنامەی کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 13ی کانوونی دووەمی 2024، پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێک کۆدەبێتەوە کە شوێنی حەلبووسی بگرێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان تائێستا سوننەکان نەیانتوانیوە لەسەر کاندیدێکی هاوبەش بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستە رێکبکەون، ناوی چەند کەسێک لەنێو سوننەکان بۆ هەڵبژاردنی وەکو سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق دەهێندرێت، وەک شەعلان کەریم کاندیدی حزبی تەقەدووم، سالم عیساوی کاندیدی هاوپەیمانی سیادە، مەحموود مەشهەدانی کاندیدی هاوپەیمانی عەزم، بەڵام سوننەکان لەسەر هیچ کام لەو کاندیدانە کۆدەنگ نین، بۆیە لە کۆبوونەوەی پەرلەمان بە دەنگ یەکلایی دەکرێتەوە کێ ببێتە سەرۆکی پەرلەمان.