سالار تاڵەبانی، ئامۆزای بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، هه‌ر شتێ به‌سه‌ر سه‌رداری برام بێ بافڵ به‌رپرسیاره و دەڵێ «ئه‌مڕۆ نزیك ٤٠ چه‌كداری دژه‌تیرۆری یه‌كێتیی به ده‌مامكه‌وه به ڕه‌شبگیری هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی برایه‌كم له گه‌ڕه‌كی چوارچرا »
سالار تاڵەبانی ئاشکرای کردووە، «سه‌رداری برام ودوو دراوسێیان ده‌سگیركردوه تا ئیسته بێ سه‌روشوێنن ، په‌یوه‌ندیم به چه‌ند براده‌رێ كرد له ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی سلێمانی پێیان وتم ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی سه‌رداری برات و ده‌سگیریان کردووە، پارەیەکی زۆری ماڵی براكه‌تیان دزی و هه‌ر ئه‌وانیش هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی لیوا ڕزگار وماڵی چه‌ن كه‌سێ تر له سلێمانی»
ئامۆزاکەی بافڵ و قوباد تاڵەبانی دەڵێ «وه‌ك ته‌واریه‌كانی سه‌رده‌می به‌عس ئه‌وانه‌یان گرتوه كه گومانی كوردایه‌تیان لێكردوه یا سه‌ردانی هه‌ولێریان كردوه
دان به‌خۆما ئه‌گرم ، به‌ڵێنیان داوه سه‌ردار برام ودوو هاوڕێكه‌ی ئازادكه‌ن ، والله ئازادیان نه‌كه‌ن نه‌عله‌ت له‌و ئامۆزایه‌تیه ئه‌كه‌م ئه‌وه‌ی نه‌وتراوه ئه‌یڵێم ئه‌وه‌ی نه‌زانراوه ئاشكرای ئه‌كه‌م ئیتر كه‌یف خۆتانه»