بارانبارین و هەورەبروسکە دەست پێدەكات

ئەمڕۆ سێشەممە 9/1/2024، ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی، لەبارەی ئەگەرەكانی بارانبارین بۆ ئەمشەو و سبەی، ڕایگەیاندووە: “ئەمڕۆ، لە کاتە جیاوازەکانی ئێوارە و شەو، بارانبارین بە شێوەی پچڕپچڕ لە ناوچەکاندا دەست پێدەکات، ھەندێک کاتیش ھەورەبرووسکە دەبێت.”

دەشڵێت: “سبەی چوارشەممە، تا کاتەکانی نیوەڕۆ ئەم قۆناغە بەردەوام دەبێت، دواتر ئاسمان بە ھەوری تەواو دەمێنێتەوە و باران لە زۆربەی ناوچەکان دەوەستێت، تەنیا لە ھەندێك شوێن نمەبارانی کورتخایەن دەبێت، زۆرترین ڕێژەی باران بۆ ئەمشەو و سبەی لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای ھەڵەبجە و باکووری خۆرھەڵاتی گەرمیان دەبێت.”

ئەو شارەزایەی كەشناسی باسی لەوەش كردووە، پلەی گەرمای سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ، بە ڕێژەی سێ پلە نزم دەبێتەوە، خێرایی با چالاك دەبێت و 15 تا 30 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و لە ئاراستەی باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتەوە دەبێت.

ئاراس جەبار ئەوەشی خستووەتە ڕوو، پاش نیوەڕۆی دووسبەی پێنجشەممە، قۆناغی دووەمی بارانبارین لە ناوچەكانمان دەست پێدەكاتەوە.

ھەواڵی زیاتر