فڕۆكەیەک ساڵی 2024 فڕی و ساڵی 2023 نیشتەوە

میدیاكانی جیهان هەواڵی ئەو فڕۆكەیەیان بڵاو كردەوە كە بەرەبەیانیی یەكەم ڕۆژی ساڵی نوێی 2024 فڕی و دواهەمین كاتژمێرەكانی ساڵی 2023 نیشتەوە.

بەپێی ماڵپەڕی “فڵایت ڕادار”ی جیهانی، كاتژمێر یەكی بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە كە دەكاتە یەكی كانوونی دووەمی 2024، فڕۆكەی “ستار ئەليانس” لە تۆكیۆی ژاپۆنەوە بەرەو ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا فڕی و كاتژمێر پێنجی ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 31ی كانوونی یەكەمی 2023 لە فڕۆكەخانەی كالیفۆرنیا نیشتەوە.

جێی باسە ئەم گەشتە ئاسمانییە ڕۆژی دووشەممە، یەكەم رۆژی ساڵی نوێ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی جیهانی تەنی و بووە جێی سەرنج و تێڕامان، بەتایبەت سەرنشینەكانی فڕۆكەكە توانیان لە ڕۆژێكدا دوو جار ئەزموونی ئاهەنگەكانی سەری ساڵی نوێ بكەن، یەكەمیان لە شاری تۆكیۆ و دووەمیان لە شاری كالیفۆرنیا.

لە وڵاتانی جیهاندا بەپێی پێگەی جوگرافی، لەسەر هێڵەكانی درێژی و پانی و هێڵی گرینچ، كاتەكانی چوونە ناو سەری ساڵی نوێ دەگۆڕێت، هەموو ساڵێك ئوسترالیا یەكەم وڵاتە دەچێتە ناو ساڵی نوێوە، ناوچەی دوورگەی ساموای ئەمریكاش دواهەمین شوێنی جیهانە كە دەچێتە ناو ساڵی نوێوە.

باسنیوز

ھەواڵی زیاتر