سەرۆکی کۆریای باکوور هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەکات

كیم جۆنگ ئون رێبه‌ری كۆریای باكور ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی درێغی ناكات له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ چه‌كی ئه‌تۆمی ئه‌گه‌ر به‌ چه‌كی له‌م جۆره‌ وروژێنرابێت.

كیم جۆنگ ئون له‌په‌یامێكدا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی كرد به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێك یان كارێك كه‌ ببێته‌ مایه‌ی نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی و ئیستفزازكردنیان و راشیگه‌یاند، “درێغی له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ ناكه‌ین بۆئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مان دروستده‌بن”.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، كیم یۆ جونگی خوشكی رێبه‌ری كۆریای باكور كه‌ كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ هه‌یه‌، سه‌ركۆنه‌ی بڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانی كرد بۆ تاوتوێكردنی هه‌ڵدانی تاقیكردنه‌وه‌ی بالیستیكی ئه‌م دواییه‌ی موشه‌كی هواسۆنگ-18، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی مافی به‌رگریكردنی پیۆنگیانگدا.

كیم یۆ جونگ ئاشكرایكردوه‌، “دوباره‌ ده‌ركه‌وتنی چه‌كی ئه‌تۆمی ئه‌مریكا له‌ كۆریای باشور به‌ ڕونی كۆماری گه‌لی دیموكراتی كۆریا ده‌كاته‌ ئامانج و هۆكاری سه‌ره‌كی په‌ره‌سه‌ندنی دۆخی ناوچه‌كه‌ پێكده‌هێنێت”.

لێدوانه‌كه‌ی رێبه‌ری كۆریای باكور وه‌ڵامی خێرای واشنتن، سیئۆل و تۆكیۆی لێكه‌وته‌وه‌، كه‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌ و داوایان له‌ پیۆنگ یانگ كرد ده‌ست له‌ ده‌ستپێكردنی ئیستفزازی نوێ ڕابگرێت و بانگه‌وازی گفتوگۆی جه‌وهه‌ری به‌بێ مه‌رجی پێشوه‌خته‌ قبوڵ بكات.

له‌ میانی كۆبونه‌وه‌ی نێوان به‌رپرسانی ئه‌مریكا و كۆریای باشور هه‌فته‌ی ڕابردو، واشنتن پابه‌ندبونی پته‌وی خۆی بۆ وه‌ستان له‌ ته‌نیشت ژاپۆن به‌ پشتبه‌ستن به‌ هێزی ڕێگریكردن له‌ سیئۆل له‌نێویاندا هێزی ئه‌تۆمی دوپاتكرده‌وه‌.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا واشنتن هۆشداریدا له‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی ئه‌تۆمی پیۆنگ یانگ بۆ سه‌ر ئه‌مریكا یان هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌بێته‌ هۆی كۆتایی هاتنی ڕژێم له‌ كۆریای باكور.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌، ژێرده‌ریایی ئه‌مریكی یو ئێس ئێس میزۆری هێرشی ئه‌تۆمی ئه‌مریكا گه‌یشته‌ به‌نده‌ری بوسان له‌ كۆریای باشور، پیۆنگ یانگیش رۆژی دواتر واته‌ 18ی ئه‌م مانگه‌ به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كێكی بالیستیكی نێوان كیشوه‌ره‌كان به‌ ناوی “هواسۆنگ-18” كه‌ به‌هێزترین موشه‌كی جبه‌خانه‌ی كۆریای باكوره‌ و پێده‌چێت توانای گه‌یشتن به‌ هه‌مو خاكی ئه‌مریكای هه‌بێت، له‌ هۆشدارییه‌كی ڕوندا بۆ واشنتن وه‌ڵامی دایه‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر