بەدەست ژماردنی دەنگدانی تایبەت دەستیپێكرد

ئەمرۆ پێنجشەممە 21/12/2023 بەدەست ژماردنی زیاتر لە 2 هەزار وێستگەی دەنگدانی تایبەت، دەستیپێکرد.

ناوەندی هەواڵی نیشتمانی بڵاویكردەوە: پرۆسەی ژماردن و جیاكردنەوەی زیاتر لە (2) هەزار وێستگەی دەنگدانی تایبەت, لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق دەستپێكرد.

زیاتر لە (86%) وێستگەكانی دەنگدانی تایبەت دەكات, كە ئامێرە ئەلەكترۆنیەكانی دەنگدان, شكستیان هێنا لەگواستنەوەی ئەنجامەكانی.

لەكۆی (2) هەزارو (367) وێستگەی دەنگدانی تایبەت, (2038) وێستگە دەنگەكانیان بەدەستی جیادەكرێنەوەو دەژمێردرێن.

ئەو دەنگانە, بە نزیكەی (6%)ی كۆی دەنگەكان دادەنرێن.

 ئەو رێژەیەی دەنگەی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بڵاویكردەوە(94%) دەنگەكان بوو.

چاوەڕوان دەكرێت بە راگەیاندنی ئەنجامی دەنگەكان لە دەنگدانی تایبەت, ئەنجامی هەندێك لە هێزو لایەنەكان لەڕووی ژمارەی كورسیەوە گۆڕانی بەسەردابێت.

ھەواڵی زیاتر