کاندیدێکی دەرنەچووی یەکێتی لە کەرکوک پێیوایە ستەمی لێکراوە و لەلایەن حیزبەکەیەوە دەرنەچوێنراوە و دەنگی پێویستیشی هێناوە.
نێرگز قادر، کاندیدی دەرنەچووی یەکێتی لە کەرکوک لە پۆستێکیدا لە فەیسبووک نووسیویەتی: ئەمرۆ هەموو زانیاریيانە ئاشکرا دەکەم کە هیچ کەس بوێری ئەوەی نەبێت باسی بکات.
نێرگز قادر دەڵێ ” مەکتەبی هەڵبژاردن چیان کردووە لێپسراوی مەکتەب وتويەتی نێرگز ١٠٠هەزار دەنگ بهێنیت ناهێڵم دەرچیت. لەهەڵبژاردن بەهێزە رەشەکە ووتراوە دەنگ بەکێ بدەن؟”
نووسیویەتی ” بەسەرۆک بافڵم وت وەستا رەسوڵ چۆن فەرمانی کردووە تەقەم لێبکەن ئەو شۆک بوو بەوەی کەس پێی نەوتووە زۆر تورەبوو ؟ دەنگەکانی من پێشکەش کرا بە کەسێکی تر بەرامبەر بە سێ سویچی تاهۆ”.
دەقی پۆستەکەی نێرگز قادر
ئەمرۆ هەموو زانیاريانە ئاشکرا دەکەم کەهیچ کەس بووێری ئەوەی نەبیت باسی بکات
١-مەکتەبی هەڵبژاردن چیان کردووە لێپسراوی مەکتەب وتويەتی نێرگز ١٠٠هەزار دەنگ بهێنیت ناهێڵم دەرچیت؟
٢- لەهەڵبژاردن بەهێزە رەشەکە ووتراوە دەنگ بەکێ بدەن ؟
٣-بەسەرۆک بافڵم وت وەستا رەسوڵ چۆن فەرمانی کردووە تەقەم لێبکەن ئەو شۆک بوو بەوەی کەس پێی نەوتووە زۆر تورەبوو ؟
٤-دەنگەکانی من پێشکەش کرا بە کەسێکی تر بەرامبەر بە سێ سویچی تاهۆ ؟
٥-ئەمانەو چەندین زانیاری تری نەبیستراو؟
نێرگز قادر