دەنگدان کۆتایی هات و ئەنجامەکان ڕاناگەیەنرێن

دەنگدانی تایبەت بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کۆتایی هات و کۆمسیۆن دەڵێ “ئەنجامەکان ڕاناگەیەنین”.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، کاتژمێر 6:00 بنکەکانی دەنگدان داخران و هیچ دەنگێک دوای ئەوکاتە قبوڵ ناکرێت.

وتیشی: ئەنجامە بەراییەکان ڕاناگەیەنن و لەگەڵ ئەنجامی گشتی پێکەوە رایدەگەیەنن.

کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجامە بەراییەکان، دەدەنە نوێنەری حیزب و لیستەکان.

ھەواڵی زیاتر